دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆ (پ. د . فەرهاد قادر) لیژنەیەکی پسپۆڕ لەزانکۆی گەرمیان لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمان پێکهێنرا ، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری سووربوونی ئاوی بەنداوەکە.
لیژنەکە لەڕۆژی دووشەممە ٢٣ / ٨ / ٢٠٢١ و ڕۆژی هەینی ٢٧ / ٨ / ٢٠٢١ لە دوو کاتی جیاواز و بە دوو تیمی جیاواز سەردانی بەنداوەکەیان کرد و چەندین نموونەیان لە ئاو و خاکی بەنداوەکە وەرگرت بەمەبەستی شیکارکردنێکی زانستی و دروست بۆ دەستخستنی دەرئەنجامەکانی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر ڕەنگی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار ھاتوە.
دوای تاوتوێکردنی ئەنجامی شیکارییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شیکاری زانستی لەکۆتاییدا لیژنەکە گەیشتن بە دوو خاڵ کە بریتین لە :
١- ئاوی بەنداوەکە چەندین گۆڕانکاری کیمیایی بەسەریدا هاتووە بەه و ئەو گۆڕانکارییە کیمیاییانە بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی قەوزەیەک کە ڕەنگی سوورە.
٢- بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کەبەسەر ئاوی بەنداوەکە ھاتوە لە ئێستادا ئاوی بەنداوەکە شیاو نیە بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤ هەروها بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش.
جێگەی ئاماژەیە کورتەی ئەنجامەکان و کۆی کارو شیکاری لیژنەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەکرێت بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کاری پێویست.
ئهندامانى ليژنهكه پێكهاتبوون له:
ناوی ئەندامان | پسپۆرییەکانیان |
د.ایاد فائق دروێش | بهڕێوبهرى سەنتەری توێژینەوە |
د.محمد ابراهیم خلیل | بایۆلۆجی |
د. خالد فائق دروێش | بایۆلۆجی |
د.ڕحمان کەریم فرج | مایکرۆبایۆلۆجی |
د. عبدالمطلب رفعت | ژینگە |
م.صباح عباس مجید | جیۆلۆجی |
م.صباح حسن محمد | کیمیای شیکاری |
.هێرش جلیل نوری | کیمیای شیکاری |
م.شێروان احمد مجید | جوگرافیا |

