لە عەلوەی کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا

لە عەلوەی کەلار، دوو کاسبکار دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیکە بە چەقۆ دەکوژێت.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ لە بەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدوری وتی: ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار محەممەد ئەمین )ـە و لەدایکبووی 1996ـە، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی شاری کەلارە و تۆمەتبارەکە بەناوی( ع – ص – ن )ـە و لەدایکبووی 2003یە، دانشتووی کەلارە و  بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 بەندکراوە.

ھەواڵی زیاتر