هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 149 ئۆتۆمبێلی هەمەر، ئامبوڵانس، شۆفڵ و تانکەری پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
عەمید ڕوکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، سوپاسی ڕۆڵ و دۆستایەتی هاوپەیمانان دەکەین کە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵمان بوون، پێشمەرگەش وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکاریەکان بینیوە و هاوکاریەکانیان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین بەردەوامبن.
