بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ شاندێکی یاوەری کە ئێستا لە بەغدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
جۆزێف بۆرێل، کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێدەکرێت.
پێشتر دلاوهر خالید ئاژگهیی، نوێنهری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له یهكێتیی ئهورووپا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەمە 7/9/2021، شاندێکی باڵای یەکێتی ئەورووپا بە سەرۆکایەتیی جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەولێر دەکا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە”.