ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .
سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس وپێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.