یەکێک لەو کچانەی کە لەماوەی ڕابردوودا بووە قوربانی کەسێک بەناوی (گۆڤەند) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژە بەوە دەدات کە ڤیدیۆکەی لەلایەن کچە هاوڕێیەکی خۆیەوە گیراوە،
ئەو کچە کە ناوی (ر.ئ) یە لە ڕونکردنەوەیەکی خۆیدا دەڵێت کە کاتێک لەماڵەوە خەوتووە و ئاگای لەخۆی نەبووە، لەلایەن کچێکی هاوڕێیەوە ڤیدیۆی گیراوە و دواتر نێردراوە بۆ گۆڤەند و پاشان هەڕەشەیان لێکردووە کە گەر بە ڕوخساری خۆیەوە ڤیدیۆیەک تۆمار نەکات، ئەوا ڤیدیۆ ڕووتەکەی بڵاودەکەنەوە کە لە جێگای خەوەکەی خۆیدایە.
ئەو کچە وتوشیەتی بۆ ئەوەی ڤیدیۆ ڕوتەکەی بڵاو نەبێتەوە، بەناچاری تەنازولی کردووە و ئەو ڤیدۆیەی دیکەی تۆمارکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە.
خەڵک