لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن باندێکیان لە پشدەر دەستگیر کرد کە پێک هاتوون لە 3 کەس.
بەوتەی سکاڵاکار “ئەو باندە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (فەیسبوک و ڤایبەر) وێنەی نەشیاوی خەڵک بەدەست بێنن تا لەبەرامبەردا هەڕەشە لە خاوەنەکانیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە”.
دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا. لە ئێستاشدا بە ماددەی هاتوو سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێ: داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین لەکاتی بوونی ڕوداوێکی لەم شێوەیە سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە خەڵکی هەراسان دەکەن تاوەکوو بەگوێرەی یاسا سزابدرێن.