لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 13 ماتۆڕ دەستگیرکران

مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا ماتۆڕسکیلێک دەدزن .

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێک دەدزن لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد کەبەدواداچون بکەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران ، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لێکۆڵینەوەو بەدواداچون توانیان زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران بەدەست بخەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی ( ز. ع. ت ) لەدایکبوی ٢٠٠٠ و ( ر. ش. ص ) لەدایکبوی ٢٠٠٠ ، دەستگیر بکەن.

پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بە دزینی زیاتر لە ( ١٣ ) ماتۆڕسکیل لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانیدا ناوە ، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .

ھەواڵی زیاتر