دوای مانگێک پشوو، پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردنی خولی پاییزە ڕادەگەیەنێت و کۆدەبێتەوە.
لە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە ” پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٩/١، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن”.