شەوی رابردوو لە شوێنێکی سەربازی هەردو هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
بەپێی زانیاریەک کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە بافڵ تاڵەبانیەوە دەست باڵکێش کەوتوە، لە کۆبونەوەکەدا لاهور جەنگی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە کار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی و گۆڕان) بکات، بەڵام مەرجی ئەوە بوە کە دەبێ تۆمەتەکانی سەری هەڵبگیرێن و بەشێک لە دەسەڵاتەکانیشی بۆ بگەڕێننەوە. بەڵام لە بەرامبەردا بافڵ ڕازی نەبووە.
کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتی لە شوێنی مەشقی سەربازانی ئەمریکی بووە و هەر ئەمریکاش نێوەندگیری کردون، دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوە. تەنیا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە کۆبوونەوەی دیکە بکەن.
هەر بەپێی زانیاریەکان، مەزلوم کۆبانی لە کۆبوونەوەکە ئامادە بووە کە لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شوێنی مەشقکردنی ئەمریکیەکان کراوە.
هەروەها قوباد تاڵەبانی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای زانیاری ئامادەبوون.