نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە لوتکەی بەغدا دەکەین و ئومێدەوارین ئەنجامی لوتکەکە خزمەتی سەقامگیری عێراق بکات.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: هیوادارین لوتکەکە ماف و داخوازییەکانی گەلانی عێراق بێنێتە دی و ڕۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە.