وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ، زیانی 555 ملیۆن دیناری لە بازاڕی هەرێمی کوردستان داوە.
نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، تائێستا هیچ داتایەک لەبارەی زیانەکانی گەشت و گوزار بەهۆی کۆرۆناوە کۆنەکراوەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر بازاڕ کەوتووە.
نادر روستی وتی”لەنیوەی دووەمی پارساڵ، ملیۆنێک و 850هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بۆ هەر گەشتیارێک بڕی 300 دۆلار خەرجی دانراوە، کە دەکاتە بڕی 555ملیۆن دینار زیان بەر بازاڕی هەرێمی کوردستان کەوتووە”.
روستی وتیشی” لە شەش مانگی ساڵی 2020دا گەشتیاری سفر بووە “.