نووسینگەی رۆژنامەوانی لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ:” هەواڵی چوونە دەرەوەم بۆ ماوەیەک دوورە لە راستییەوە”.
ئەمڕۆ چوارشەمە نووسینگەی رۆژنامەوانی لاهور جەنگی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی٨ـی٢٠٢١، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشان و پێیان ڕاگەیاندوون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیی، بۆ ئەوەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی وڵات، لێرەوە لاهور شێخ جەنگی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتی، بە تایبەت ئەوانەی بە بیانووی جیاواز بانگکرابوون ئاگادار دەکاتەوە، کە دوور و نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمی و دوورن لە ڕاستییەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی لەم جۆرە نەکراوە و ناشکرێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر