وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی لێدوانێکی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان دابووی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکە هاتووە “بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە روونی ئەوەی گوتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە”.