مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبونەوەدایە و لەبارەی لاهور جەنگیەوە بڕیار دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، لاهور جەنگی بە بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی رازی نەبووە و تەنیا بە زارەکی جوابی داونەتەوە.
ماوه‌ى ده رۆژ به‌سه‌ر نامه‌یه‌کى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى ئه‌و حزبه تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ناوبراو به نوسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى نامه‌که‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نها به‌شێوه‌یه‌کى زاره‌کى قسه‌ى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى نامه‌که کردوه، ئه‌وه‌شى بۆ ناکۆکى له‌گه‌ڵ بڕیارده‌رى ده‌سته‌ى کارگێڕى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ش، 23ى ئابى 2021، مه‌کته‌بى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌رى تایبه‌ت به دۆخى یه‌کێتیى و هه‌ڵبژاردنى عێراق کۆبۆوه.
له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تا هه‌فته‌ى رابردو، نامه‌یه‌کى سێ خاڵى له لایه‌ن مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان ئاڕاسته‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى کرا، له‌ئێستادا ناوبراو ئاماده نییه به نوسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى ناوه‌ڕۆکى نامه‌که بداته‌وه ته‌نها به زاره‌کى په‌یامى گه‌یاندوه، به بیانوى ئه‌وه‌ى ره‌فعه‌ت عەبدوڵا، بڕیاڕده‌رى ده‌سته‌ى کارگێڕى و مه‌کته‌بى سیاسى له باره‌ى پرسى کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتیى بێ لایه‌ن نه‌بوون.
ناوه‌ڕۆکى نامه سێ خاڵییه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ش بریتیبون له: چونه به‌رده‌م دادگاى ئه‌و که‌سانه‌ى تۆمه‌تیان ئاڕاسته‌کراوه و له ماڵه‌که‌ى ئه‌ودا خۆیان حه‌شارداوه، کۆنه‌بونه‌وه‌ى هیچ هێزێکى چه‌کدار ماڵى ناوبراو، له‌گه‌ڵ سازنه‌دانى هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوانى جه‌ماوه‌رى و حزبى له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى بوار، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى پێیانوایه هێشتا داواکارییه‌کانیان له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه جێبه‌جێنه‌کراوه، جگه له چونه به‌رده‌م دادگاى خۆى و براکانى، بۆیه داوا ده‌که‌ن به نوسراوی فەڕمی لەلایەن لاهوری شێخ جەنگییەوە وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى، وتویه‌تى وه‌ڵامى نوسراوێک ناداته‌وه واژو و مۆرى یه‌ک که‌سى پێوه بێت و چاوه‌ڕێى نوسراوێکى دیکه ده‌کات.
بوار زانیویه‌تى، لاهور شێخ جه‌نگى له وه‌ڵامى زاره‌کى نامه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، کۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵکى چه‌کدار له ماڵه‌که‌ى بۆ پاراستنی خۆیه‌تى و خۆشى و ده‌وروبه‌ره‌که‌ى چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا و کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریشى له پێناوى یه‌کێتیدا کردوه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌کان به دڵى مه‌کته‌بى سیاسى نه‌بوون.
له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌کته‌بى سیاسى، دواى گفتووگۆکردن له‌سه‌ر وه‌ڵامه زاره‌کییه‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، جگه له‌وه‌ى بڕیاردراوه نامه‌یه‌کى دیکه به ناوى زۆرینه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئاڕاسته‌ى ناوبراو بکرێت و دواین هۆشدارى پێبدرێت و دۆخى نێوخۆى یه‌کێتیى بۆ روون بکرێته‌وه.
بەشێکی ئەم هەواڵە لە بوار نیوز وەرگیراوە