مام و برازایەک لە ئاودا خنکان

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای زاخۆ مام و برازایەک بەیەکەوە لە ئاوی ڕووباری خابور خنکان.

موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک گوتی: “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پەیوەندی بە تیمەکانی مەلەوانیی ئێمە لە زاخۆ کرا سەبارەت بە رووداوێکی خنکان لە گوندی کەربتێ لە قەزای زاخۆ، پاش ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە جێگەی رووداوەکە و دەرکەوت کە پێنج کەس بەیەکەوە لەنێو ئاوی رووبار گیریان خواردووە”.

راشیگەیاند: “لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە سێ کەس رزگار کرابوون و دوو کەسەکەی تر کە مام و برازای یەکترن بەیەکەوە خنکان”.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئەو دوو کەسە یەکێکیان ناوی هەرمان مستەفا تەمەن ٣٧ ساڵ و برازایەکی بەناوی گۆهدار رەجەب تەمەن ١٦ ساڵ و هەردووکیان خەڵکی شاری دهۆکن، گوتیشی: “تەرمی هەردووکیان لەلایەن تیمەکانی مەلەوانییەوە دەرهێندراون”.

باس

ھەواڵی زیاتر