ڕێکەوت زەکی تووشی کۆرۆنا بوو

رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا بووە و دواش لەو کەسانە دەکات کە بەریەککەوتنی لەگەڵیاندا هەبووە بچن پشکنین بکەن.

رێکەوت زەکی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا تەندروستیم تێکچوو، بۆیە بڕیارمدا پشکنین بکەم و ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەم بە ئەرێنی گەڕایەوە.

رێکەوت زەکی دەڵێت:” تەندروستیم جێگیرە، بۆیە لەماڵەوە خۆم کەرەنتینکردووە و داوای لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم بەریەککەوتنیان لەگەڵمدا هەبووە بچن پشکنین بکەن.

ھەواڵی زیاتر