سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوو لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ڕایگەیاند، “داواکراوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ 21ی نیسانی 2022 دوابخرێت.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-08-2021 سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوو کە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق بەڕێوەچوو رایگەیاند، “کۆبوونەوەکە بەبەشداریی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و چەند لایەنێکی دیپلۆماسیی کاریگەر بەڕێوە چوو و، تاوەکو کاژێر 04:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوامبوو.”
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ئامانجی کۆبوونەوەکە رازیکردنی رەوتی سەدر بووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق. نوێنەرانی سەدرییەکان کە بەشداربوون لە کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە د. عەلی سمێسم، ئەندامی سەرکردایەتی و نەساڕ روبێعی، سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوەتی سەدر، “ئەوان سووربوون لەسەر بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن”، بۆیە لە کۆبوونەوەکە پێشنیازیان کرد کە هەڵبژاردنەکان بۆ 21-04-2022 دوابخرێت و پەرلەمانی عێراقیش لە 22-02-2022 هەڵبوەشێتەوە.
رووداو