ئاسایشی راپەڕین: شەش کەسمان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد

ئاسایشی راپەڕین شەش کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

لە درێژەی کاروچالاکیە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین،بۆ ڕێگری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بەشی ماددە هۆشبەرەکان و هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ توانیان شەش تۆمەتبار بە مەددەی هۆشبەرەوە دەستگیر بکەن دوای یەک لابوونەوەی دۆسیەکانیان بە بڕیاری دادوەر سزا دران.

ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیرا بوو بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەستاین بە سوتان و لەناو بردنیان لە (کورەی تایبەت بە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ) بە نوێنەرایەتی (دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی و دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و تەندروستی و بەشی ماددە هۆشبرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین).

سەرجەم ئەو ماددانەی کە لەناو بران بریتین لە :

١. کریستاڵ (٣٫٧٧٥) کیلۆ

٢.حەشیش ( ٢ ) کیلۆ

۳.هێرۆین ( ١٠٠ )غرام

٤. تریاک ( ٣ ) سەنت

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

ھەواڵی زیاتر