ھونەرمەند سەلام کۆیی توشی جەڵتەی مێشک بوو

ھونەرمەندی ناوداری کوردستان سەلام کۆیی تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

ھونەرمەند کارۆخ ئیبراھیم لە پەیجی خۆی نووسیوتەی:”

مامۆستا و هونەرمەند سەلام کۆیی جەڵتەی دەماغی لێیداوە و باری تەندروستی ناجێگیرە، رۆژانێک شاشەکانی تیڤی و سەر تەختەی شانۆی لە شاری هەولێر بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی رووناک کردۆتەوە، ئەمرۆ حاجی یادگار نەخۆشەو پێویستی بە نزاکانتانە، نزا بکەن بۆ ئەوەی هونەرمەند سەلام کۆیی بە سەلامەتی و بە تەندروستیەکی باشەوە بێتە ناومان…
سوپاسی برام کاک ئومێد خۆشناوی پارێزگاری هەولێر دەکەم کە کە نزیکەوە چاودێری دۆخی تەندروستی هونەرمەند سەلام کۆیی دەکات”.

ھەواڵی زیاتر