لە هەولێر شەش چێشتخانە و کافتریا داخران

له‌ هه‌ولێر بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانی تەندروستی و گه شتوگوزار و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی شه‌ش چێشتخانه‌ و كافتریا داخران.

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌، شه‌وی ڕابردوو 9/8/2021، پشکنین و بەدواداچوون بۆ 12 چێشتخانە و کافتریا ئه‌نجام درا و بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانی تەندروستی و گه شتوگوزار و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی و چاودێریی بازرگانییه‌وه‌، شه‌ش رێستورانت و چێشتخانە و کافتریا داخران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنوێنییەکان، ئەو شوێنانەی سەرپێچییان هەبوو، تۆمارکران و ھۆشدارییان پێدرا، بەپێی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر