درەنگانی شەوی دووشەممە تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور هێرشیان کردە سەر هێزێکی حەشدی عەشایری.
بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە لە سنووری گوندی سەفینەی سەر بە قەزای مەخموور ئەنجام دراوە و بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هێزەکەی حەشدی عەشایری بەردەوام بووە.
تاوەکو ئێستا هێزە عێراقییەکان زانیاریی فەرمییان سەبارەت بە ئەنجامی شەڕەکە رانەگەیاندووە بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش چەکدارێکی حەشدی عەشایری کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوونە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی چەکدارانی داعش نازاندرێ.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر