سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی بریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو و سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا

ھەواڵی زیاتر