ئەمڕۆ دووشەممە 9/8/2021 بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی عەمید (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەش بە شۆفێری نمونەیی و دێرین کرد کە ئەویش ( فەرەیدوون ئەمین عەلی) کە لە ماوەی (65) ساڵی شۆفێری کردندا هیچ ڕوودا و سەرپێچییەکی هاتوچۆی تۆمار نەکردووە .
لای خۆشییەوە شۆفێری ناوبراو وێڕایی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفیران کرد کە هەمیشە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە سەرخۆ شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتیان پارێزراو بێت .


فۆتۆ|بەرهەم مەحمود