لە سلێمانی بەرپرسێکی حکومی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری نووسینگەی قەرزی بچووک لە گەرمیان دەستگیرکرا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند “سەرۆکی شارەوانیی کفری سکاڵای دژی ئارام کەریم، بەڕێوەبەری نووسینگەی قەرزی بچووک تۆمارکردووە و بە بڕیاری دادوەر ڕۆژی 8-8-2021 تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە”.

ئارام کەریم بۆ ماوەی 15 رۆژ لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە، بەهۆی ئەوەی ”تەشهیری“ بە سەرۆكی شارەوانیی کفری كردووە، کە هەردووکیان لەسەر پشکی یەکێتی پۆستیان وەرگرتووە.

ھەواڵی زیاتر