لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گۆڕانی کەشوھەوا نەتەوە یەکگرتەوەکان زۆر بە ڕوونی ھۆشداری لە گۆڕانێکی مەترسیدار لەسەر کەشوھەوا دەدات.
ئالۆک شارما، سەرۆکی دەستەی گۆڕانی کەشوھەوا (COP26) ڕایگەیاند، جیھان لە بەردەم مەترسییەکەی گەورەدایە.
ئالۆک شارما وتیشی: “ئەمە بە جددیترین ھۆشداری دادەنرێت کە بەھۆی مامەڵەی مرۆڤەوە لە گۆڕانی کەشوھەوادا دروست بووە، بۆیە کاتی ئەوە ھاتوە (COP26) کاری جددی بکات لەو باریەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێمە ناتوانین ساڵێک دوو ساڵ، یان دە ساڵ چاوەڕێ بکەین، ئێستا کاتییەتی، ئەگەر نەتەوەکان ھەڵوێستیان نەبێت، بەداخەوە کار لە کار دەترازێت”
ئاژانسی نێودەوڵوتی وزەی پاریس، ھۆشداری لە وەستانی بەرھەم ھێنانی سوتەمەنی فۆسیڵ دەدات، بە مەبەستی سنووردار کردنی گەرمای جیھانی و کەم بوونەوەی بە 1.5 پلەی سیلیسی.
سەرۆکی (COP26) ڕایگەیاند: “داھاتووی مۆڵەتی بەرھەمھێنانی وزەی فۆسیل لە بەردەم ڕاستییەکی حاشا ھەڵنەگرە کە لە ساڵی 2050 دەگاتە خاڵی سفر بە پێی ڕێنماییەکان”.
“ئەم گۆڕانی کەش ھەوایە بۆ ھەموو مۆڵەتەکانی بەرھمھێنانی وزەیە”
زنجیرەیەک لە ڕووداوی وێرانکەر لەم ھەفتانەی کۆتاییدا، وەک لافاوەکانی ئەوروپا و چین، تۆمار کردنی پلەی گەرما لە باکووری ئەمەریکا و سوتانی دارستانەکان وای لە جیھان کردوە سەرنجیان لەسەر گۆڕانی کەش و ھەوا بێت.
شارما ئالۆک، ئاماژەی بەوەشدا، ھەموو توانای خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانی کەشوھەوا و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ سەرخستنی پلانەکە بە لایەنگیری 197 واڵات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرما بە 1.5 پلەی سیلیسزی.