بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باشور لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا.) و (ر. د. ف.) دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشڕەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال و جامایکا و حەبی ئاڕتین) داگیرا.
پەڕاوی لێکۆڵینوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٢١ی چەک و ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان) ڕاگیراون.

