“وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێمە چاوپیاخشانەوەیەکی باشمان ئەنجام داوە و بێ گومانین لەوەی ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکەی ئیسرائیل لە عەممان”.
بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پەیمانی وەڵامێکی بە پێز دەدات بە ئێران، لەسەر ئەو ھێرشەی کردوویەتی.
دەشڵێت: “ئێمە لە پەیوەندی چڕداین لەگەڵ بەریتانیا، ئیسرائیل، ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە و پیکەوە کار دەکەین. بێ گومان وەڵامێکی بە پێزمان دەبێت”.
بلنکن، بە ئاشکرا ئێران تاوانبار دەکات و ئێرانیش نکولی لەوە دەکات لە پشت ئەو ھێرشەوە بێت.
شەوی شەممە، ئانتۆنی بلنکن پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە کرد و ڕازی بووە کار لەگەڵ بەریتانیا، ڕۆمانیا و ھەر ھاوکارێکی نێودەوڵەتی دیکە بکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشکەی ئێران بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلیەکە.