بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی دەبێتەوە بە یەکێتییەکەی جاران

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ سە‌رۆك و ئەندامانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی کرد.

لە‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە ‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە‌كان كرد و دڵنیای كردنەوە‌ كە ھە‌موو ئە‌و ھە‌نگاوانە‌ی نراون لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بووە و “لە هەوڵەکانیشمان بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ پێناو پاراستنی ئارامیی ئە‌م دە‌ڤە‌رە”‌. رێگریش لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت.

 ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتی ئە‌وە‌شی بۆ عە‌شرە‌تی میراودە‌لی روونكردە‌وە‌ كە‌ “یە‌كێتی دە‌بێتە‌وە‌ بە یە‌كێتییە‌ بە‌ھێزە‌كە‌ی جاران و لە‌ ئاست خواست و چاوە‌ڕوانی یە‌كێتییە‌كان و كۆمە‌ڵانی خە‌ڵكی كوردستان بە‌گشتی دە‌بێت و لە‌داھاتوودا دە‌رئە‌نجامی باش دە‌بینن”.

ھەواڵی زیاتر