وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ا ئێستا(٤٢٦٢) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا(٤٢٦٢) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە، لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە ، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەین لەتەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتمان. بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەین داواکارین رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید ١٩ و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانتان. بەهیوای تەندروستێکی باش بۆ گشت لایەک.
وەزارەتی پەروەردە
١ ی ٨ ی ٢٠٢١