سلێمانی.. پیاوێکی 109ساڵان کۆرۆنای تێپەڕاند
پزیشكێك له تیمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له پێنجوێن هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 109 ساڵ له كۆرۆنا چاك بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/8/2021، د. هێرش حه‌یده‌ر، پزیشك له تیمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى، وێنه‌ى فایلى نه‌خۆشێكى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: “ئه‌م نه‌خۆشه ته‌مه‌نى 109 ساڵ بوو، پاش تووشبوونى به په‌تاى كۆرۆنا و تێكچوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستی، سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانى وه‌رگرت، خۆشبه‌ختانه له كۆرۆنا چاك بووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ژیانى ئاسایی خۆى”. ده‌شڵێت: “ده‌بێت خۆمان بپارێزین، تووشبوانیش نابێت بێ‌ئومێد بن، ده‌بێت به هیممه‌ته‌وه چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرن و كۆرۆنا تێبپه‌ڕێنن”