دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێک دەربارەی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی پلاستیکی لەنزیک کەناراوەکانی دوورگەی لیسبوس نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لەپەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسی کەمپی پەنابەرانی دوورگەی لیسبوس هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە بەپێ زانیارییە سەرەتاییەکانی دەست نوێنرایەتی دەزگای لوتکە کەوتووە،
بەلەمێک بە ١٣ کۆچبەرەوە لە نزیک دوورگەی لیسبۆسی یۆنان ژێر ئاو کەوت و لە لایەن ھێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە ١٠ کۆچبەریان رزگار کران و ٣ی کۆچبەریش بێسەرو شوێن بوون.
بەلەمەکە لە ئاوە ھەرێمییەکانی تورکیا ژێرئاو کەوتووەو یەکێک لە کۆچبەرەکان بە مەلە خۆی گەیاندۆتە ئاوە ھەرێمییەکانی یۆنان و دواتریش ھێزی دەریایی یۆنان توانیویانە ٩ کۆچبەری تر رزگاربکەن .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکە پلاستیکی بووەو ئاژانسی سنوری ئەوروپاو ھەلیکۆپتەرێک و دوو فرۆکە و کەشتییەکیش بەشدارییان کردووە لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بووەکاندا و ھێزی دەریای تورکیاش لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە.
بەوتەی رزگاربووەکانیش ، بەلەمەکەیان ١٣ کەسی تێدا بووە بەڵام تا ئێستا رەگەزنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر