بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی لە گەرمیان دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، درەنگانی شەوی ڕابردوو، مەفرەزەیەک چوونەتە سەر ماڵی بەرپرسی دژە تیرۆری گەرمیان و بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچووە، کە تۆمەتبارکراوە بە تێوەگلان لە گەندەڵی کاتێک بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بووە.