ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین ڕوونکردنەوەیەک ڕادەگەیەنێت

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستاداو پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین بۆ سەلامەتی لەم نەخۆشیە، هەروەها زانینی بۆچوونی لایەنی شەرعی سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
“بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشکییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین دەکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینە لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە، چونکە یەکێ لە مەبەستەکانی شەریعەت پارێزگاری کردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و نەخۆشییەک.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان
هەولێر/ چوارشەممە

ھەواڵی زیاتر