ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، له رێگه‌ى چه‌ند خاڵێكه‌وه، هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانى سنووری ئیداره‌ی هه‌ولێر، ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه خۆیان له قه‌ره‌باڵغى بپارێزن و ته‌واوى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى جێبه‌جێبكه‌ن، خاڵه‌كانیش بریتین:
يه‌كه‌م: پێویستە سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (ماسک) و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، هیچ هاووڵاتییەک بۆ راییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بە بێ بەستنی (ماسک) بچێتە هیچ فەرمانگە و دامودەزگایەک، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک، سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسيارن.
دووه‌م: سبه‌ی یه‌كشه‌مه، یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانه، دواى پشووى رۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و رێكخستنى مه‌راسيمى تايبه‌ت به جه‌ژنه پيرۆزه قه‌ده‌غه، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک، سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسيارن.