ڤیدیۆ.. کۆبوونەوە لە دەوری رووداوێکی هاتووچۆ کارەساتی دروستکرد

کاتژمێر 6و11ی شەوی ڕابردو لەسەرڕێگای سەرەکی هەولێر مەخمور لەنزیک پیرداود ئوتومبێلێکی لانسەری تایبەت  ئۆپلێکی تایبەتی ڕادەکێشا ،کەتێکچوبو وەشوفێرەکەی بەلەناکاوی ویستی پێچبکاتەوە بەئاراستەی گەڕانەوە بۆهەولێر ،بۆیە لانسەر و ئۆپل لەو حاڵەتە بونە هۆی داخستنی ڕێگایەکە ،لەو کاتەش تاکسیەکی کرۆلا لەدوایان هات و خۆی پیاکێشان،لەئەنجامیشدا شوفێری هەرسێک ئوتومبێل زامدار بون،لەدوای ڕوداوەکەش خەڵک لەسەر شەقام کۆبونەوە بۆبەهاناوەچونی بریندارەکان وبۆسەیرکردنی ڕوداوەکە،لەدوای ئەوە بە دوو خولەک ئەڤیۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئوتومبێلێکی تری نەناسراو کەواپێدەچێتن  زۆر خێرا بوبن  خۆیان بەناو ئاپۆڕەی خەڵکەکە داکرد کەکۆبوبونەوە لەشوێنی ڕوداوی یەکەم،بەداخەوە لەو ڕوداوەشیان 3کەس گیانی لەدەستدا 9کەسی تریش بریندار بون

،بەمەش کۆی گشتی زیانەکان لەهەردووک ڕوداو بەو شێوەیە بون

3حاڵەتی گیانلەدەستدان

9حالەتی برینداربون

5ئوتومبێل زیانی مادی هەمە جۆریان بەرکەوت

فازڵ حاجی

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر

ھەواڵی زیاتر