ڤیدیۆ.. کەسێک لە سلێمانی تەقەی هەڕەمەکی دەکات

ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەکەرێکیان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر (٢:٢٥) خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکەو توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبو.
لەئێستادا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایکبووی ١٩٨٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

لەم لینکەی خوارەوە سەیری ڤیدیۆ بکەن

https://fb.watch/v/LFBwGfO_/

ھەواڵی زیاتر