بەرێوبەرایەتی ئاووئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینێکی زۆرەوە لە حاجی ئۆمەران ئاوی ئیفراز گیراوەتەوە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن.
بەرێوبەرایەتی ئاوو ئاوەرۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی: بەهۆی بارانبارینیکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەکانی دەوروبەری کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە لێڵ بووە، بەو هۆیەش ئاوی ئیفرازەکان دەگیرێنەوە.
هەروەها داواش لە خەڵک دەکات دەست بەئاو وە بگرن تاکو چارەسەری گرفتەکە دەکرێت.