فەرمان؛ ھەموو وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاھور جەنگی لادەبرێن

بافڵ تاڵەبانی، فەرمانێکی حیزبی دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو وێنەکانی خۆیی و لاھور تاڵەبانی لە شوێنە ئەمنی و حیزبیەکان لابدرێن و وێنەی مام جەلال ھەڵبواسرێ.

بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی لەسەرجەم مەڵبەندو مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شوێنە گشتییەکان لادەبرێن و تەنھا وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی

ھەواڵی زیاتر