ڕاگەیاندنی یەکێتی بۆ شوان داودی: پێویست بە هاشوهوشی ڕاگەیاندن ناکات

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی شوان داودی لە پۆستی بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوک پەیوەندی بە پاکتاوکردنی حیزبییەوە نییە و پێویست بە هاشوهوشی راگەیاندن ناکات.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی راگەیەندراوێکی لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی شوان داودی لەپۆستی بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوک بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردوە:”بڕیاری دوورخستنەوەی بڕیارێکی دروستە، چونکە لە کادری حیزبی ناوەشێتەوە ئەو هەڵایە دروست بکات”.
باسی لەوەشکردووە:”لەساڵی ٢٠٢٠ دەبوو عیماد ناسح وەک بەڕێوەبەری کەناڵی کەرکوک دەستبەکاربێت، بەڵام لەبەر بارودۆخی ئەو کاتە بڕیارەکەی سڕکرا، تا لە ئێستادا بڕیارەکەی کرایەوە کار.

ھەواڵی زیاتر