حکومەتی ھەرێم ١٣ ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان تەرخانکرد

بڕی 13.040,000,000 سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کرا بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم .

دوابەدوای هەولە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ رووبەروو بونەوەی دیاردەی ووشکەساڵی ، وە ئاراستەکردنی پاکێجی پێشنیار و چارەسەری و داواکاریەکان بۆ بەردیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران . بۆ ئەم مەبەستە لە رێکەوتی 2021/7/12 بەفەرمانی ژمارە (8439)بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بڕی 13.040,000,000 سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختینەو قۆناغ بەپێی کارە ئەنجام دراوەکان و رێنمایەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەت .
کەلە لیستی هاوپێچدا بە ووردەکاریەوە ئاماژە کراوە بە :
(ناو – شوێن پرۆژەکە – رێژەی جێبەجێکردن – گوژمەی ماوەی خەملێنراو بە پارە )له کۆی گشتی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان .

 راگەیاندنی وەزارەتی 

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ھەواڵی زیاتر