دوای ئەوەی چەندین تۆمەت ئاراستەی لاهور جەنگی کران، ئێستا هەموو براکانی بۆ دەرەوەی کوردستان هەڵاتوون، چونکە هەموو کارەکانی لاهور بە هاوکاری براکانی بووە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هەموو ئەو پۆست و دەسەڵاتانەی بە لاهور و برا و کەسە نزیکەکانی درابوون، لێیان سەندراونەتەوە و براکانی لاهور بۆ دەرەوەی کوردستان هەڵاتوون.
هەر بەپێی زانیاریەکان، لاهور خۆشی هەوڵی چوونە دەرەوەی داوە، بەڵام ڕێگری لێکراوە و پێی وتراوە دەبێ دەست لەکار بکێشیتەوە سەرەتا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی کە لاهور جەنگیش تێیدا بەشداربووە، دوای قسەكانی بافڵ تاڵەبانی ویستوویەتی قسەبكات، بەڵام ڕێگەیان نەداوە و پێیان وتووە “تۆ بۆ قسەكردن بانگ نەكراویت، تەنها ئیمزا لەسەر ئەو كۆنووسە بكە و هیچی تر مەڵێ”. لاهور داواكارییەكی هەبووە و ڕەتكراوەتەوە، بەڵام لەسەر داوای مەلا بەختیار داواكەی وەرگیراوە.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر