قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆبوونەوەى لەگەڵ جێگرى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قایمقامەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین باسى ئەو گۆڕانکاریى و پێویستیانە کرد کە پێویستە ئەنجامى بدەن.
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان (16ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ ھەینی لەسلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وقایمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی وئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبۆوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگرنگیەوە باسی ئەوگۆڕانکاری وپێویستیانەی کرد کە پێویستە حکومەت وئیدارە خۆجێیەکان ئەنجامی بدەن، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم/دەزگا ئەمنیەکان بۆیان نیە دەستوەربدەنە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و ژیانی تایبەتی خەڵک)
دوەم/گۆڕانکاری وپێویستی گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەر و بەرپرسە ئیدارییانەی کەپێویستە لەسەر بنەمای کەلێهاتویی ودەست وداوێن پاکی وخزمەتکردن بێت.
سێیەم/کاری جدی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بەپێویستی ئەو پرۆژانە و جێ بەجێکردنیان.
چوارەم/قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کەکەپابەندی بنەماکانی دڵسۆزی و جێبەجێکردنی ئەرکی ھاوڵاتیان نابن و تێوەدەگلێن لە بەهەدەردان وگەندەڵی و زیادەڕۆیی بکەنە سەرموڵکی گشتی وبۆئەوەش وەڵامی پێویست ودەست بەجێمان دەبێت بۆھەریەک لەولادان وپشێلکاریانە.