باندێکی ئۆتۆمبێل دزین دەستگیرکران

پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و هەروەها بە تۆمەتی فڕوفێل ، 5 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە 3 لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بەپێی مادەی ٤٥٦ تۆمەتبارەکان راگیران و ئۆتۆمبێلەكانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تا بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.

ھەواڵی زیاتر