هەواڵی بوار نیوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ، 15ی تەموز، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەبەشداری بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ئەنجامدا. لەکۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێك له‌باره‌ى كیشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیى درا.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا، بڕیاردرا لاهور شێخ جەنگی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى، چیتر دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی مومارەسە نه‌كات و راستەوخۆ دوای جەژنی قوربانیش له کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی نوسراوی وازهێنان پێشکەش بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دواى جه‌ژن په‌یڕه‌وى ناوخۆى هه‌موار بكاته‌وه و پۆستی هاوسەرۆکی نامێنێت و له شوێنى هاوسه‌رۆكى پۆستى “سكرتێرى گشتیى” داده‌نرێت و دواتریش بافڵ تاڵەبانی بەسکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ڵده‌بژێردێت.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه سكرتێرى گشتیى هیچ جێگرێكى نابێت.