ناوی سەرجەم ئەو کۆمپانیاو چاڵاکییە بازرگانیانە ئاشکرا بوون کە دەگەڕێنرێنەوە سەر دارایی یەکێتیی

له‌ دوای روداوه‌کانی 8ی ته‌مموزو تێکچونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتیی جگه‌ له‌ گۆڕانکاریکردن له‌ چه‌ند پۆستێکی ئه‌منی به‌شێک له‌و کۆمپانیاو چاڵاکییه‌ بازرگانیانه‌ی که‌ به‌ بڕوای باڤڵ تاڵه‌بانی بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی به‌کارهێنراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر ئیداره‌ و دارایی گشتیی ئه‌و حزبه‌.
ئه‌و چاڵاکی ئابوری و کۆمپانیایانه‌ی که‌ پشکی یه‌کێتیی و که‌سانی نزیک له‌ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی تێدایه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ئه‌و حزبه‌.
لێسه‌ندنه‌وه‌ی پشکه‌کانی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتیی له‌ نێو کۆمپانیا و چاڵاکییه‌ بازرگانی و ئابورییه‌کان ماوه‌یه‌که‌ ده‌ستیپێکردوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ توانراوه‌ به‌شێک کۆمپانیا و شوێنانه‌ ئاشکرابکرێن، که‌پشکی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتیی له‌ نێوشیان لاهور شێخ جه‌نگی تێدایه‌.
ناوی کۆمپانیا و چاڵاکییه‌ بازرگانییه‌کان :

  1. کۆمپانیا قنێل ( دو کارگه‌ی ئارد یه‌کیان له‌ سه‌ید سادق و دوه‌میان له‌ له‌ تاسلوجه‌)
  2. پڕۆژه‌ی تێرمیناڵ ( پڕۆژه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنانه‌ له‌سه‌ر روبه‌ری 170 دۆنم زه‌وی)
  3. کۆمپانیای پارێزگار ( کۆمپانییایه‌کی بواری ئه‌منییه‌ )
  4. کۆمپانیای یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز ( پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبونی نه‌ورۆز سیتی، پڕۆژه‌ی ته‌لاری دایک )
    5.پڕۆژه‌ی عه‌لوه‌ی نوێ له‌ سنوری تاسلوجه‌
    6.به‌نزیخانه‌ی مۆدیڕن له‌سه‌ر روربه‌ری 3 هه‌زار دۆنم
  5. کۆمپانیای بلو دایموند

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر