ئاراسی شێخ جەنگی هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئەوەی ڕوودەدات کودەتا نیە، بەڵکوو وێرانکردن و لەناوبردنە.
دەقی پەیامەکەی ئاراس جەنگی:
ئەمەش بە پلانی ھێزی ناوخۆیی و ئیقلیمی.
ئەوە ئێمە بووین یەکێتیمان ھەڵساندەوە، ئێمە بووین لە پلانی ڕیفراندۆم کەرکوک و یەکێتیمان پاراست.
ئەو بەڕێزانەش کە بەھێز پەلامارمان دەدەن ھاتنە سەر سفرەی حازر و بوون بە دەسەڵاتدار.
کاک لاھور زۆر دانی بەخۆیداگرت، زۆر نەرمی نواند، کەچی سوود لەو دڵسۆزیەی بیندراو و زیاتر ئیستغلال کرا.
ئێستا دەیانەوێت میدیا دڵسۆز و خەمخۆرەکانی یەکێتی بە زەبری ھێز دابخەن، دڵنیابن ئەم ستەمە بەردەوام نابێت و جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێ.
سوپاسی ھەوڵ و ماندووبوونی لایەنە عێراقی و کوردستانیەکان دەکەین ھەرچەندە ھەوڵەکان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە سوودی نەبوو.
کێو بە کێو ناکەوێ بەلام چاو بە چاو دەکەوێ!
ئاراس شێخ جەنگی
١٣/٧/٢٠٢١