ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له دژى لاهور شێخ جه‌نگى، كردى، له ده‌ره‌وه‌ى دسپلینى حزبى بو، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و كاره‌ى كرد، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى به هه‌مان شێوه پێچه‌وانه‌ى دسپلینى حزبى بو، چونكه نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌ر و پلینۆم، گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌نابردن بۆ سۆشیال میدیا و نیشاندانى ئه‌و كێشه‌یه وه‌ك كوده‌تا.
باشه ده‌بێ له كێشه‌ى نێوان هاوسه‌رۆكان، چ بابه‌تێكى نهێنى هه‌بێت و ململانێى پێبكرێت و نه‌یانه‌وێ بچێته كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ؟!
ئه‌گه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى، كارێكى نا دروست و به‌ده‌ر له دسپلینى حزبى كردوه، ئه‌وا ده‌یبه‌مه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى، نه‌ك میدیا.
كاتێك هه‌ردوولا ئه‌و بابه‌ته ده‌شارنه‌وه، دیاره كێشه‌كه گه‌وره‌یه و نایانه‌وێ بچێته ده‌ره‌وه و ده‌یانه‌وێ له نێوان خۆیان به دوو قۆڵى چاره‌سه‌رى بكه‌ن ؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كرا كوده‌تا بێت، ئه‌ى بۆچى لاهور شێخ جه‌نگى، له‌سه‌ره‌تاوه بێده‌نگى نواند و دواى سێ رۆژ ته‌نها یه‌ك پۆستى پڕ له دروشمى بڵاوكردنه‌وه و نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌زگا شه‌رعییه‌كان، له‌كاتێكدا به قسه‌ى خۆى زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى له‌گه‌ڵیدان و له كۆنگره زۆرترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.
بۆچى،هیچ كه‌س له‌سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و هیچى نه‌نووسى؟
بۆچى، ئه‌و بابه‌ته‌ى له رێگه‌ى چه‌ند به‌ناو ئازادیخوازێك بۆ راكێشانى سۆز و عاتیفه بردرایه سۆشیال میدیا و ئه‌و كێشه‌یه كرا به كوده‌تا ؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى نه‌كرد، كه‌واته یان ئه‌وه‌ته هێزى نه‌بووه و له رابردوو ئه‌و پیاوه گه‌وره نیشاندراوه، یان له‌كه‌و زوعفى گه‌وره‌ى داوه و ده‌یشارێته‌وه ؟!
كاتێك قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرێت كوده‌تایه، پارتى و ئیران و عوسمانى و هه‌ر وڵاتێكى دیكه ده‌ستى له‌و بابه‌ته وه‌رداوه، ئه‌و كوده‌تایه له خزمه‌ت سلێمانى و ئازادى و به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن نییه، ده‌چێته خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، ئه‌ى بۆچى، نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌م ههڵوشانهوهى كوده‌تاكه‌و به ئاشكرا ئیعلانى ئه‌و كودهتایهتان نه‌كرد و داواى هاوكارى جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه‌كانتان نه‌كرد ؟
ئه‌گه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى، له‌و مه‌سه‌له‌دا حه‌ق به ئه‌و بو ئه‌ى بۆچى ته‌سلیم بو؟ ئه‌گه‌ر حه‌ق به ئه‌و بو ئه‌ى بۆچى، نه‌هات به جه‌ماوه‌رى یه‌كێتیى و كوردستان بڵێ، پشتیوانم بن له شكست هێنان به‌و كوده‌تایه، چونكه وا له‌سه‌ر ئێوه ده‌كوژرێم ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و كوده‌تایه، به ناو سه‌ربه‌خۆ و ئازادیخوازان پێى ده‌زانن، ئه‌ى بۆچى دژه تیرۆر و ده‌زگا زانیارى پێشتر پێیان نه‌زانی، ئه‌گه‌ر خۆت پێى ده‌زانى ئه‌ى بۆچى، خۆت باسى ناكه‌یت ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن ؟
كاتێك خۆت نایه‌ى بڵێى، به راستى چى روویداوه، كه‌واته له‌به‌رئه‌وه‌ى نییه كه خۆت نوقته‌ى زوعفت داوه ؟! ئه‌گه‌ریش وانییه كه‌واته ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت كوده‌تایه درۆى سایت و په‌یجه سێبه‌ره‌كان و به ناو ئازادیخوازه‌كانه ؟!
ئه‌گه‌ر له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه غه‌درت لێكراوه، باڤڵ سه‌ر شێتانه كاره‌كه‌ى كردوه، ئه‌ى بۆچى شاند ده‌نێرى و به تكاوه داواى بینیى ئامۆزاكه‌ت ده‌كه‌ى و ئه‌ویش نایه‌وێ بتبینىێ هه‌تا هه‌موو فه‌رمانه‌كانى خۆى جێبهجێنهكات، دواتریش به‌مه‌رج ده‌تبینێ و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پێت ده‌ڵێ: ده‌بێ ده‌ست لهكاربكێشییهوه ؟!
مادام غه‌درت لێكراوه له لایه‌ن پارتى و عوسمانى بۆچى، ته‌نازول ده‌كه‌ى ؟
له شوێنى تۆبام ده‌موت : له‌سه‌ر ئه‌و غه‌دره‌ى له‌من كراوه ته‌نازول ناكه‌م، له مهبدهئى خۆم لاناده‌م با له ناو ماڵى خۆم بكوژرێم ؟
هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن نهێنییه‌كى گه‌وره له‌ماڵى مام جه‌لال هه‌یه له‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى، جا ئه‌و كه‌یسه ماده‌ى هۆشبه‌ر و دزى و قاچاخچییه‌تى و ژه‌هره، یان هه‌ر شتێكى دیكه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى له دانیشتنه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى، هه‌موو تۆمه‌ته گه‌ورانه‌ى خستۆته پاڵ ئامۆزاكه‌ى!
باشه ئه‌گه‌ر وانییه له شوێنى لاهور شێخ جه‌نگى بم ده‌ڵێم: ئه‌و هه‌موو تۆماته له ئه‌نجامى ئیفلاسى ماڵى مام جه‌لاله‌وه هاتووه‌و درۆى گه‌وره‌ن، با كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بكرێت و راستییه‌كان بخرێـته ڕوو.
كاتێك بافڵ، ناگه‌ڕێـته‌وه بۆ دسپلینى حزبى ئه‌و تۆماتانهى ده‌خاته پاڵ، یان ئه‌و تۆماته به‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا شتێكى گه‌روه روویداوه ناتوانن وا بڵێن؟!
كه روونى ناكه‌یه‌وه بۆ هه‌مووان و داواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ناكه‌ى و داواى بافڵ ده‌كه‌ى به ته‌نها بیبینى، یان تۆماتهكان راستن، یان قهزییهكى له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه به‌س به‌وه داپۆشراوه ؟!
بۆچى، هه‌ر ده‌تانه‌وێ به بنه‌ماڵه‌یى دابنیشن ؟ چ شتێك واده‌كات خه‌ڵك له نێوه‌ندگیرى بكشێته‌وه كاتێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه له لایه‌ن ئێوه قسه‌ى بۆ ده‌كرێت ؟
كه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تى، یان هه‌ردووكتان فشه‌تان به‌و سه‌ركردایه‌تییه دێت و قیهمهتى نییه، یان شته‌كانیان گه‌وره‌یه نا‌وێرن بیڵێن و شاردووتانه‌وه؟!
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌تانوت، درۆیه ! دواتر وتان كوده‌تایه، ئێستاش پێتان نه‌وتین ئه‌و كوده‌تایه چۆنه ؟
لاھور، بۆچی کودەتای لێ بکرێ؟ لاھور لەکوێ توانیویەتی عرقەله لە بەردەم پارتی دروست بكات ؟ پاشەکەوتی موچە؟ َخەلک ناگیرێ و لێى نادرێ؟! نه‌وت نادزرێ ؟! داهات شه‌فاف نییه؟! ….هتد.
خه‌ڵكى ئازادیخواز و هه‌ندێ به ناو سه‌ربه‌خۆ به‌س ماوه كه‌مپین بۆ گیراو و به‌رپرسانى قه‌ڵاچوالان بكه‌ن، بوون به پارێزه‌رى ئازادى و دژه پارتى، ئه‌ى بۆچى به‌خۆت نایه‌ى به‌رگرى له خۆت له خۆت بكه‌ى و بۆچى، خه‌ڵكى به‌رگریتان لێ ده‌كات ؟!
وه‌ره ئه‌و كودهتایهمان پێ بڵێ چۆنه تا به‌رگریت لێ بكه‌ین ؟!
ئه‌گه‌ر پارتى به‌شدار له‌و كوده‌تایه، به‌چى به‌شداره به هێز، یان به پاره؟ چۆن ده‌بێ پارتى له قه‌ڵاچوالان ده‌ستى بڕوات ؟!
ئاراس شێخ جه‌نگى ده‌ڵى : كه‌س نان و پیازى پێوه نه‌خوات ئه‌وه كێشه‌ى دووبرایه.
ئه‌و قسه‌یه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه ؛ كێشه‌كانى ئه‌وانه كێشه‌ى خێزانییه‌و كوده‌تا نییه، به‌قسه‌ى ئاراس بێت ئه‌سڵه‌ن ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن، كوده‌تایه نان و پیازى پێوه ده‌خۆن، نه‌ك خه‌ڵكى دیكه !
ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن : سازشى لاهور شێخ جه‌نگى له پۆستى هاوسه‌رۆكى له پێناوى مانه‌وه‌ى یه‌كێتییه، ئه‌ى بۆچى ناوبراو، له كۆنگره و دواى كۆنگره حسابى بۆ یه‌ك كه‌س نه‌ده‌كرد په‌ڕو باڵى هه‌مووانى كرد؟ ئه‌ى بۆچى ئه‌وكات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى ته‌نازولى بۆ هاوڕێكانى نه‌كرد؟
باشه! ئه‌گه‌ر پارتى كوده‌تاى كردوه، كه‌واته مانه‌وه‌ى یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ پارتى شه‌رعییه‌تى نییه، چونكه پارتى به‌شداربوه له‌و كوده‌تایه و ده‌ستوه‌ردانى كردوه له دۆخى ناوخۆى یه‌كێتیى، مادام پارتى به‌شدار بووه بۆچى، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ى خۆت له حكومه‌ت راناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خه‌ڵكیش بێت و به گوێشت نه‌كرێت ؟!
خه‌ڵك كه به‌هۆى ئه‌و كوده‌تایه رقى له پارتیه و ده‌ستوه‌ردان روویداوه و پارتى كردوویه‌تى، بۆچى نایه‌ى قیادى ئه‌و تهداخولكردنه بكه‌ى؟
بۆچى، كوچك گه‌رمتر له ئاگر ؟
بۆچى، شه‌ڕكه‌ر وازى هێناوه ناوبژیوان واز ناهێنێت؟
بۆچى، به ناو نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئازادیخوازه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى گه‌رمترن له تۆ ؟
یان یارییه‌كه له شوێنه‌كه‌ى دیكه‌یه‌و باسى شتێكى دیكه ده‌كرێت؟!!
سەرتیپ وەیسی