کادرێکی پێشکەوتووی پێشووی یەکێتی کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، ڕۆڵی ھەواڵگری ئەو وڵاتە لە لەسەر کارلادانی لاھور جەنگی ئاشکرا دەکات و دەڵێ: سێ جار ڕاستەوخۆ، نێردراوی ئەمەریکا دانیشتنی نهێنی چڕیان لەگەڵ قوباد و پافڵ کردووە، هەروەها لەگەڵ کوسرەت و بەشێک لەسەرکردە کۆنەکانی یەکێتی کوبوونەوە کراوە لە بارەی سەرکێشیەکانی لاهور و براکانی و دانانی بەرنامەیەک بۆ دەرپەڕاندنیان و تەنانەت دادکایی کردنیان.
دەقی پەیامەکە
بە پێچەوانەی چەواشەکارییەکانی میدیای زوڕناژەنی لاهور و ئاراس جەنگی کە گوایە پلانێکی پارتی هەیە بۆ بەرتەسککردنەوە و نەهێشتنی دەسەڵاتی کوڕانی شێخ جەنگی، ئەمە تەنیا یاریکردنە بە عاتیفەی گشتی و شاردنەوەی چەند فاکتەری تری سەرەکی لە گۆڕانی هاوکێشەکەدا لەوانە:
یەکەم: سێ جار ڕاستەوخۆ، نێردراوی ئەمەریکا دانیشتنی نهێنی چڕیان لەگەڵ قوباد و پافڵ کردووە، هەروەها لەگەڵ کوسرەت و بەشێک لەسەرکردە کۆنەکانی یەکێتی کوبوونەوە کراوە لە بارەی سەرکێشیەکانی لاهور و براکانی و دانانی بەرنامەیەک بۆ دەرپەڕاندنیان و تەنانەت دادکایی کردنیان، کە کۆتا وێستگەیە. نێردراوەکەی ئەمریکاش تیمێکی شارەزا و هەواڵگریی بوون کە پێکهاتبوون لە سەرەک کونسوڵ و دوو ئەفسەری سی ئای ئەی و پلەدارێکی پولیسی فیدراڵیFBA .
دووەم: لە کۆتا کۆبوونەوەی نهێنی نێوان قوباد تاڵەبانی و هەواڵگریی ئەمریکی لە کۆتایی مانگی ئەپریلی 2021 واتە دوو مانگ و نیوێک بەر لە ئەمڕۆ کۆتا ئاگادارکردنەوە درابوو بە قوباد له ڕێی ئەویشەوه بە پافڵ. کە ئەمریکا نایەوێ چیتر کوڕانی شێخ جەنگی دەسەڵاتدار و بڕیاردەری یەکەم و کۆتایی بن لەناو یەکێتیدا بەهۆی ئەوەی
اـ دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی بووە به بەشێک لە ئیتلاعاتی ئێرانی و ئەمریکایەکان دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نەبووە بەسەریدا، بۆ نمونە لەسەر داخوازیی ئێران سەرکردە و دیلەکانی داعش ئازادکرابوون، هەروەها دژە تیرۆر بەشدار بووە لە دروستکردنەوەی داعشێکی نوێ کە سەر به سوپای قودسی ئێرانە و به هەماهەنگی دژە تیرۆر لە گەرمیان و گەرمەسێر و گوڵاڵە و باقوبە چەندان دەستدرێژیشیان کردبووە سەر هاوڵاتیانی سڤیل کە دژە تیرۆری لاهور بەشێکی سەرەکی ئەم داعشه نوێیه بووە کە ئێران ڕێکی خستوتەوە.
ب ـ هەماهەنگی تەواو و کۆنکرێتی نێوان لاهور و ئاراس و پوڵاد لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بوون به بەشێک لەگەڵ بەرەی مقاوەمەی ئێران کە هەموو وردەکارییەکان لەلایەن ئەفسەرێکی سەر بە سی ئای ئەی کۆکرابوونەوە و له ڕێی سەرەک کونسوڵی ئەمریکاوە لە هەولێر قووباد و پافڵ و مستەفا چاوڕەشی لێ ئاگادار کرابووەوە.
ج ـ زانیاریی پێدان بۆ ئەو میلیشیایانەی چەندان جار هێرشی موشەکی و درۆنیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە ئامانج لێی فڕۆکەخانەی کۆن بوو کە تێکەڵاوە لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. ئەوێش بنکەیەکی ستراتیژیی و ئەمنی و هەواڵگریی ئەمریکای تێدایە کە نەک لە ئاستی عێراق بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکەش بنکەیەکی نەوعی ئەمریکایە. سەدان دیکۆمێنتی هەواڵگریی دزەیان کردبوو کە بەڵگەن لەسەر چاوساغی دژە تیرۆری لاهور بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.
د ـ ئەمریکا سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆسەی یەکگرتنەوەی یەکەی حەفتا و هەشتا و تەواوی هێزی پێشمەرگە و پڕ چەککردن و سەپۆرتی مادی و لۆجیستی ئەو هێزە یەکگرتووەی پێشمەرگەی لە بەرنامە جێگیرکردوە کە پلانی سێهەمی ئەمریکا بوو لە عێراقدا. لاهور و براکانی بە پاڵپشتی ئێران بە هەموو شیوەیەک ببوونە کۆسپ لە بەردەم ئەو پلانە. تەنانەت زانیاریم هەیە مانگی پێشوو ئاراس جەنگی لەگەڵ کەوسەرانی و نوێنەری قائانی و خەزعەلی کۆبوونەوەیەکی نهێنیان لە حله کردبوو کە چۆن ڕێگریی بکەن لەو یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە.
ه ـ بەڵگەی تێوەگلانی لاهور و کوڕانی شێخ جەنگی لەسەر کوشتن و ئازاردانی خۆپیشاندەرانی خەڵکی شاری مەریوان و لەناوبردنی ئوپۆزیسیونی ئێرانی لە سلێمانی و ئەوروپا و ڕادەستی مستەفا سەلیمی و زۆرێکی تریش لەلایەن سی ئای ئەی کرابووە مەلەفێک و ڕادەستی پافڵ و قوباد کرابوو. داواش لە قوباد کرابوو دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێ بە هۆی پۆستە حکومییەکەوە.
سێهەم: ئەمریکایەکان بە وردی چاودێریی وەزعی یەکێتیان دەکرد. چونکە پێوویستیان بەوەبوو کورد لەم قۆناغە یەکگرتوو بێت، لەم هەلومەرجەشدا نەدەکرا یەکێتی نادیده بگیرێ، بەلام یەکێتی بەهۆی هاوسەرۆکی و دەسەڵاتی زاڵی لاهور و براکانی نەدەکرا تەبا بێت لەگەڵ سیاسەتی نوێی ئەمریکا، بۆیە سەرەتا ئەمریکا پافڵ و قوبادی به میراتگر و خاوەنی یەکێتی زانی، بۆیە بڕیارێکی نوێی ئەمریکا ئەوە بوو کە کۆتایی به سیستمی هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ بەرژەوەندی قوباد و پاڤڵ بهێنرێت، پارتیش ناچارکرا کە لەگەڵ پاڤڵ دانیشێت، لە کونگرەکەی یەکێتییەوە ئەم پرسه بڕیاری لەسەردرابوو.
هۆکارە ناوەکیەکان
بەدەر لەم هۆکارە سەرەکیانەی خواستی ئەمەریکا چەند ڕاستی و هۆکارێکی تریش هەیە نابێت نادیدەی بگرین:
یەکەم: ژەهرخواردنکردنی پاڤڵ و پۆلێک سەرکردەی تری یەکێتی لەوانە هێرۆخان و عەتا سەراوی و خولە بێسەری تەنانەت گومانیش هەیە لە پێدانی ژەهر بە قایەری حاجی عەلی دوای ئەوەی توشی کۆرۆنا ببوو. بەڵام ئەمانە لە 2017ەوە تا 2020 پیادەکراون، ژەهرحواردووکردنی پاڤڵ حکایەت نیه و ڕاستە و لە ڕووی کاتەوە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پێشوو.
دووەم:کەنارگیرکردنی ڕۆڵی پاڤڵ و قوباد و سەرکردایەتی کۆن و نوێی یەکێتی. تەنانەت ئەو سەرکردایەتیەش کە لاهور بە دڵی خۆی لەمەهزەلە کۆنگرەکەدا داینابوون.
سێهەم: ناڕوونی سیاسەتی یەکێتی و مزایەداتی سیاسی و شێواوی گوتاری ڕامیاریی یەکێتی و فەوزای حزبی و ئۆرگانی لە هەموو جومگە حزبی و حکومییەکاندا.
چوارەم: دەستگرتن بەسەر هەموو سەرچاوە داراییەکاندا هەر لە ئیدارەی گشتی و گومرگەکانەوە بیگرە تا کۆمپانیا و خاوەندارێتی پڕوژە بجوکە ئابوریەکان.
پێنجەم: بلاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە سنووری زۆنی یەکێتی لەڕێی چەند جەلادێکی وەک عەقید سەرخێڵ، عەمید برایم کاشی، خالید سیتەکی، عەقید شیروان، حەمە تاڵەبانی، پۆڵاد جەنگی، ڕەنج وکوڕێکی ئاواز جەنگی خوشکی لاهور، هەروەها بەگەڕخستنی میدیایەکی زەبەلاحی جاسوسی و دەمپیس لە ژێر چاودێریی ئاکۆ شیخ جەنگی. بە یاوەریی محەمەد هەورامی، فرزەندە شێرکۆ عەبدوڵا، لەتیف فاتیح فەرەج، ئەحمەد میرە، سوران عومەر، هیوا جەمال، هونەر تۆفیق، ستران عەبدوڵا، ئەنوەر حسێن، لە دەرەوەی وڵاتیش ستافەکەی پێکهاتوون لە ئارام ئەحمەد، نیازی بارام، قادر نار، حەمید بەدرخان، زورێکی تریش.
پێنچەم: میدیاکانی سەر بە لاهور ناتوانن باسی گوشاڕی ئەمریکا بکەن بۆیە ئەمە بە پیلانی پارتی لە خەڵک تێدەگەیەنن. بەڵام ئایا پارتی خراپترە یان لاهورێکی مافیا و دز و ڕوژنامەنوسکوژ و خیانەتکار و خاوەنی داستانی 16ی ئۆکتۆبەر و قاچاغچی جگەر و دوگ و تلیاک و ماریوانا و ئەرشیفکاری ڤیدیۆی سێکسی؟؟؟؟.
د.عادل زەنگنە
کادری پێشکەوتووی پێشووی یەکێتی
ئەمریکا
12/7/2021