لە ئیسرائیلەوە ژەهر بۆ کوشتنی بافڵ هێنراوە و خوارزایەکی لاهور هەموو شتێکی ئاشکراکرد

دوای، نەخۆشکەوتنی بافڵ، بەهۆی خواردنەوەی ژەهراویکراو و پاشان سەردانکردنی بۆ نەخۆشخانەو سەلماندنی بە پێی راپۆرتی پزیشکی، و پاشان سکاڵای زۆرینەی بەرپرسانی یەکێتی، کە دەزگای زانیاری لە رێی گرتەی ڤیدیۆیی و تووشبوونی کوڕو کچانی بەرپرسان و تێوەگلانییان بە ماددەی هۆشبەر، لە ئاست هەموو رووداوو پێشهاتێک بێدەنگیانی کردوون، سەرەرای نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ خەزێنەی حکومەت و چوونی بۆ نێو گیرفانی کوڕانی جەنگی، هەروەها قاچاخچێتی کردن بە کاڵاو کەل و پەل و دەرمان و نەوت، لە پەنای دەزگای زانیاری، پاشان کۆبوونەوە تاکڕەوییەکانی لاهور لەگەڵ فەرماندەو هێزە جۆراوجۆرەکانی یەکێتی و رێکخستنەکان، بەبێ گەڕانەوەو حیساب کردن بۆ بافڵ، سەرەنجام هەموو ئەمانە توڕەیی بافڵ تاڵەبانی دەگەیەنێتە لوتکەو دەستپێک بە هێزەوە هەڵدەکوتنە سەر دەزگای زانیاری و مەحەمەدی برای ئاڵاو رەنجی خوارزای لاهور جەنگی دەستبەسەر دەکەن و هەرلەوێ دەست بەسەر هەزاران گرتەی ڤیدیۆییدا دەگرن، کە بریتین لە هەندێک گرتەی سێکسی ، پاشان ژیانی تایبەتی سەرکردەو ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتی، کە نێزیکن لە ماڵی مام جەلال، هەر لەوێدا لە ژووری رەنج، لەنێو ساردکەرەوە( سەلاجە) ، دەست بەسەر بڕێک ژەهردا دەگرن، کە بەهۆی ئاسۆی جەنگی، برای لاهور لە ئیسڕائیلەوە گەیەندراوەتە سلێمانی( تۆماری ڤیدیۆیی دانپێدانانی رەنج) ئامادەیە، کە لەو دەمەدا هێزەکە وەک بەڵگە، بە کامێڕاوە چوونەتە سەر دەزگای زانیاری.
هەر لەوێدا بافڵ، فەرمان دەردەکات هێزێکی تایبەت دەنێرێتە سەر کۆمپانیای کونسوڵ( کۆمپانیای لاهور) بۆ بازرگانی، لە نێو قاسەکانی کۆمپانیاکەدا بڕی (10000000) دە ملیۆن دۆلاری کاش دەستبەسەردا دەگرن، کوڕی ئاوات قارەمانی و سێ کارمەندی دیکەی کۆمپانیاکەش خۆیان ونکردووە.
هەر لەم رۆژەداو بۆ ئێوارەکەی، بافڵ بەو کەسانە را دەگەیەنێت کە لە دەوروبەریدا هەن، کە ئەگەر ژەهر خواردنی هێرۆخانی دایکی راست دەربچێت، دوای پشکنینەکان، ئەوا بەهیچ شێوەیەک لە لاهورو کوڕانی جەنگی خۆش نابێت، بەڵام لە ژەهراوی بوونەکەی خۆی خۆش دەبێت.
ئێستا، هێرۆخان بە یاوەری شانازی برایم ئەحمەد و چەند کەسێکی دی لە وڵاتی روسیان، خەریکی یەکلایی کردنەوەی پشکنینەکانن، کە ئاخۆ ژەهرخوارد کراوە یان نا، چوونکێ تووشی لەبیر چوونەوە بووە…!
لەسەر ئەم رووداوانە، ئاڵا تاڵەبانی، بە بافڵی گووتووە” ئێوە کودەتان کرد بەسەر هاوسەرۆک و ئامۆزاتانەوە” ، لە وەڵامدا بافڵ بە ئاڵای گووتووە” کودەتا نەبووە، دوو تاڵەبانی گەندەڵ لادراون و دوو هەڵەبجەیی” لە شوێنییان دانراون.
ئاسۆی جەنگی، کە برای لاهورەو پێشتر نوێنەری حکومەتی هەرێم بوو لە مۆسکۆ، دوای دانپێدانانی رەنجی خوارزای بە ڤیدیۆ، ئێستا خۆی شاردۆتەوەو لەهەوڵی جێهێشتنی کوردستاندایە، چونکە ئەم ژەهرانەی دەستیان بەسەردا گیراون، ئەم هێناونی بۆ سلێمانی.
مەرجەکانی بافڵ:
ئەگەر ژەهراوی بوونی هێرۆ خان بسەلمێندرێت، ئەوا بەهیچ شێوەیەک لە لاهورو براکانی خۆش نابێت…!
ئەگەر، پێچەوانەکەیشی بوو، ئەوا لەسەر کەیسەکانی دی، بڕیاریداوە( کوڕانی جەنگی) شاری سلێمانی جێبهێڵن، و ناشبێت بچن بۆ دەرەوەی کوردستان، بەڵکو تەنها بۆیان هەیە، لە شاری ( کۆیە ) جێنشین بن، پلەی هاوسەرۆکیش لە لاهور بسەندرێتەوەو ئارازی برایشی لە راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماردا نەمێنێت، و براکانی دیکەیشییان سڕ بکرێن.

سەهێن موفتی

ھەواڵی زیاتر